یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان راگرت
"به‌نیازبووین ملیارێك یۆرۆ، له‌ماوه‌ی 7 ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌فغانستان دابین بكه‌ین، به‌ڵام به بڕیارێك راگیرا"
K24 - هه‌ولێر:
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، هه‌موو هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌فغانستان، راده‌گیرێن، تا ئه‌و كاته‌ی له نیازی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، تێده‌گه‌ین.
راشیگه‌یاند، هه‌موو هاوكارییه ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت بۆ ئه‌فغانستان، راده‌گیرێن، تا ئه‌وكاته‌ی نیازه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان ده‌رده‌كه‌ون، پابه‌ند ده‌بن به رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ.
روونیشیكرده‌وه، به‌نیازبووین ملیارێك یۆرۆ، له‌ماوه‌ی (7) ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌فغانستان دابین بكه‌ین، به‌ڵام به بڕیارێك راگیرا، تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت.
جێی باسه وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی (G7)، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كۆبوونه‌وه، تێیدا باس له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ئه‌فغانستانیان كرد، ئه‌و خاڵانه‌ش دیاریكران، كه پێویست ده‌كات به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان بگیرێته به‌ر.
سه‌رچاوه: نوفوستی
ك.ب