دوو برا له شارۆچكهی سێبیران كوژران
هۆکاری ئهو تاوانهش کێشەی کۆمەڵایەتی بوو
K24 – هەولێر:
هۆگر عهزیز، گوتهبێژی پۆلیسی پارێزگای ههولێر، رایگهیاند، ئەمڕۆ بەههبوونی رووداوی کوشتن لەسنووری قەزای خەبات، ناحیەی ڕزگاری، شارۆچکەی سێبیران، ئاگادار كراینهوه.
راشیگهیاند، دەست بەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە، كرد.
روونیشیكردهوه، دەرکەوت کە دوو برا، بەناوەکانی (ڕێناس ستار خدر) و(رەنجدەر ستار خدر) كوژراون.
جهختیكردهوه، زانیاری لەسەر کێشەکە و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش کۆکرایەوە، کە بەناوی (ی.ق.ع)ـه، کە ناسیاوی کوژراوهكانن.
ئاماژهیپێكرد، هۆکاری ئهو تاوانهش کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، بۆ ئهمه پەڕاو بۆ ڕووداوەکە رێکخراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو.
ك.ب