بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
ماوه‌ی پێنج رۆژه به قورسی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد
K24 – هەولێر:
دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ كۆچی دوایی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قەسرێ، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆڕۆنا، فه‌یسه‌ڵ حوسێن عه‌وڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه، ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوبراو ماوه‌ی پێنج رۆژه به قورسی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی، ئه‌مڕۆ گیانی سپارد.
فەیسەڵ حوسێن، لە ساڵی 1975 لە گوندی ئاڵانەی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران لە دایکبووە، خێزاندارە و باوکی کوڕێکە، لە ماوەی رابردوودا چەند پلە و پۆستی حزبی و حکومی پێسپێردراوە، دوایین پۆستیش بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ-ی سەر بە قەزای چۆمان بوو.
ك.ب