فه‌ره‌نسا وتوێژ له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌كات
سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌كان په‌یوه‌سته به ره‌وشی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كات، به مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی سه‌دان ئه‌فغانی له كابول.
"ماكرۆن" گوتیشی: سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌كان په‌یوه‌سته به ره‌وشی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه ئه‌مڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرله‌ندا، "مایكڵ مارتن"، "ماكرۆن" قسه‌ی كرد و گوتی: "ره‌وشه‌كه زۆر روو له گرژییه".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای كرد، هه‌موو لایه‌ك "چاوكراوه" و "هۆشیار" بن له ئاست ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رووده‌دات.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا، له كابول، "ماكرۆن" گوتی: هه‌رچه‌نده هێزی تایبه‌تی فه‌ره‌نسا له فڕۆكه‌خانه‌ی كابولن، به‌ڵام باڵیۆزی فه‌ره‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه پاریس و به هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه له پایته‌ختی ئه‌فغانستان نامێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پێشتر رایگه‌یاندبوو، زیاتر له 2500فه‌ره‌نسایی و ئه‌فغانی له كابوله‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ پاریس.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز