تره‌مپ: به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی بایدن كه‌وتووینه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه
تره‌مپ ئه‌و كارانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای به سه‌رلێشێواوی و نه‌فامی وه‌سفكرد، روونیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، ره‌خنه‌ی تووندی ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی جۆ بایدن كرد، سه‌باره‌ت به‌و لیستانه‌ی ده‌یداته چه‌كدارانی تاڵیبان، بۆ گواستنه‌وه‌یان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، له‌بری ئه‌وه، لهدهرگاكانیان ده‌درێ و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
تره‌مپ رایگه‌یاند، ئێمه ناوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ده‌ستی خۆمان ده‌ده‌ینه ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێن و بگوزارێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، له‌به‌رامبه‌ردا تاڵیبان، ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
تره‌مپ ئه‌و كارانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای به سه‌رلێشێواوی و نه‌فامی وه‌سفكرد، روونیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌به‌ن
ئاماژه‌یپێكرد، پێشتر تاڵیبان له ئێمه ده‌ترسان، كاتێك پێانم ده‌گووت، ئه‌گه‌ر شتی خراپ بكه‌ن، دێم له بنكه‌كانتان بۆردوومانتان ده‌كه‌م، ئه‌وان ده‌یانزانی وا ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێیان ده‌كردین.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مڕۆ رۆژێكی خه‌مناكه بۆ وڵاته‌كه‌مان، جگه له‌وه‌ش رۆژێكی پڕ له شه‌رمه‌زارییه و ئێجگار مه‌ترسیداریشه بۆ واشنتن.
گوتیشی: بایدن هه‌ڵه‌ی كرد، كاتێك به‌ر له‌هه‌موو شت سوپای له ئه‌فغانستان كشانده‌وه، كه ده‌بوایه سه‌ره‌تا كارمه‌ندان و هاووڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان، له ئه‌فغانستان بگوزێته‌وه.
دوێنێ خۆكوژێكی داعش له ناو ئاپۆڕای ئه‌و ئه‌فغانیانه خۆی ته‌قانده‌وه، كه له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كۆببوونه‌وه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیاتر له (90) هاووڵاتی ئه‌فغانی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له (120) هاووڵاتی دیكه بریندار بوون، له ناو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تاڵیبان و (13) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی هه‌ن.
سه‌رچاوه: فۆكس نیوز
ك.ب