وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بانگبێژێك له كاره‌كه‌ی راده‌گرێت
به ڤیدیۆ.. به شۆرته‌وه له مزگه‌وت بانگ ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه پیاوێك به شۆرتێكه‌وه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی كوه‌یت بانگ ده‌دات، ره‌فتاری ئه‌و بانگبێژه ناڕه‌زایی له وڵاته‌كه درووستكرد و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوه‌یتیش بڕیارێكی له‌باره‌وه ده‌ركرد.
رۆژنامه‌ی "ئهلمهجلس"ی كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه، بانگبێژێك له مزگه‌وتی "عه‌بدوڵڵا بن جه‌عفه‌ر" له ناوچه‌ی "ریحاب" به شۆرته‌وه بانگی داوه، كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رای گشتی كوه‌یتی جوڵاندووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاری داوه ئه‌و بانگبێژه له‌كاره‌كه‌ی رابگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شۆرته‌وه بانگی داوه، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه.
هه‌رچه‌نده جلوبه‌رگی بانگبێژه‌كه له رووی شه‌رعه‌وه رێگه‌پێدراوه، به‌ڵام له رووی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه و رێزلێنان له شوێنه پیرۆزه‌كان، به تایبه‌تیش بۆ مزگه‌وت، كاره‌كه‌ی به هه‌ڵه هه‌ژمار ده‌كرێت و كۆمه‌ڵگه ئه‌و جۆره جلوبه‌رگه بۆ ئه‌و شوێنه به شیاو نازانن.
وزارة الأوقاف تقرر إيقاف مؤذن مسجد عبدالله بن جعفر بمنطقة الرحاب قطعة 1 حيث رفع الأذان وهو يرتدي «شورت» وتحيله للتحقيق. pic.twitter.com/FeVFJ737Rg
— المجلس (@Almajlliss) August 28, 2021
د.ی