تاقیگه‌ی ناوه‌ندی عێراق: ئایدز به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه
ئایدز بنبڕ ناكرێت، نه‌خۆش ده‌توانێت له رێگه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان، ئازاره‌كانی كه‌متر بكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی عێراق، بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز، له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مه‌رجدار هه‌بێت، كه هه‌ردوو هاوسه‌ر، پشكنینی ته‌واو ڤایرۆسه‌كان، ئه‌نجام بده‌ن.
موحه‌مه‌د عیسا ئه‌لدیفاعی، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ناوه‌ندی عێراق، رایگه‌یاند، تاقیگه‌ی ناوه‌ندی له ساڵی (1968) دامه‌زاراوه، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ته‌واوی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و پشكنینی جۆره‌كانی ڤایرۆس، له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت، له (13) به‌ش پێكهاتووه، به‌شی پشكنینی ڤایرۆسی، كه نه‌خۆشییه‌كانی جه‌رگ و زراو و ئیفلیجی مێشكی تێدا دهپشكندرێت، وێڕای ڤایرۆسی كۆرۆناش.
راشیگه‌یاند، پشكنینی ئایدز، به نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجام ده‌درێت، كه ژماره‌ی تووشبووان له عێراق هێنده زۆره ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت و به وردیی ژماره‌یه‌ك دیاریبكه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی به ئایدز له عێراق، گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران كه‌س، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له گشت پارێزگاكانی عێراق، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدز له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، تاقیگه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، پشكنینی ئایدز بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ر بكرێت، ده‌بێت هه‌ردوولا بۆ ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كه، پابه‌ند بن.
ئاماژه‌یپێكرد، ئایدز چاره‌سه‌ری بنبڕی نییه، نه‌خۆش ده‌توانێت له رێگه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی، ئازاره‌كانی كه‌متر بكاته‌وه، چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له عێراق تووشی ئایدز ده‌بن، گرنگی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان ناده‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌ندروستیان تێكده‌چێت، یاخوود له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشتر (6) مانگ جارێك ده‌ره‌نجامی تووشبووه‌كان رادهگهیانرا، به‌ڵام له ئێستادا (3) مانگ جارێك ئه‌نجامی تووشبوون به ئایدز، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌شیپێكرد، هیچ شوێنێكمان نیه، بۆ كه‌ره‌نتین كردنی تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز، كه به (48) كاتژمێر ده‌ره‌نجامی پشكنین ده‌رده‌چێت، له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیگه‌كه‌مان وه‌ك ناوه‌ند ئه‌ژمار بكرێت، یه‌كێكه له تاقیگه گرنگه‌كانی سه‌ر ئاستی عێراق،
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
ك.ب