ماكرۆن سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

هەرگیز فەرەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگی دژی داعش لەبیر ناکات

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن

K24 – هه‌ولێر:

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، له‌ تویتێكدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند، سوپاس بۆ ئێوه‌، ماوه‌ی 30 ساڵه‌ هه‌ردوو گه‌له‌كه‌مان مێژووییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

ده‌قی تویته‌كه‌ی ماكرۆن
ده‌قی تویته‌كه‌ی ماكرۆن

هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، تویتێكی دیكه‌ی به‌ زمانی كوردی كردووه‌ و تێیدا سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كردووه‌.

له‌ تویته‌كه‌یدا، ماكرۆن نووسیویه‌تی: دوێنێ، خوازیاربووم لە هەولێر کۆتایی بە سەردانەکەم بێنم بۆ عیراق.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هەرگیز فەرەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگی دژی داعش لەبیر ناکات، نێچیرڤانی ئازیز، سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە.

ده‌قی تویته‌كه‌ی ماكرۆن به‌ زمانی كوردی، كه‌ تێیدا سوپاسی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌
ده‌قی تویته‌كه‌ی ماكرۆن به‌ زمانی كوردی، كه‌ تێیدا سوپاسی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌