دادگا یه‌كه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی هه‌ڵاتنی مێسی له باج ئه‌نجامدا
كاتی دادگای داهاتووی مێسی ئاشكرا كرا
دادگای ئیسپانیا به‌مه‌به‌ستی دۆسیه‌ی لیۆنێل مێسی و تۆمه‌تی هه‌ڵاتن له باجه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی مێسی و باوكی یه‌كه‌می دانیشتنی ئه‌نجامدا.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نیا پارێزه‌ری لیۆنێل مێسی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بوو، وابڕیاریشه له پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو مێسی بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆی له دانیشتنی دووه‌می دادگا ئاماده بێت، كه تۆمه‌تباره به هه‌ڵاتن له باجه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له یاسای باجه‌كانی ئیسپانیا، له پێشتریش هه‌ریه‌كه له نێیمار، ماسكێرانۆ، ئه‌دریانۆ، ئه‌لۆنسۆی یاریزانانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی هه‌مان دۆخ بوونه‌وه.
مێسی و باوكی له سێ دۆسیه‌ی باجه‌كان تێوه‌گلاون و له ئه‌گه‌ری ساخبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه به‌سه‌ریان ئه‌وا داواده‌كرێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی بكرێن.