تاڵیبان دیارترین پۆسته سیادییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كاته‌وه
واده‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان نزیك بووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو به كاتی كابول، دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا خاكی ئه‌فغانستانی به‌جێهێشت و هێزه‌كانی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، دوای 20 ساڵ ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌فغانستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
ئاژانسی نۆڤۆستی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڵاویكرده‌وه، واده‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان نزیك بووه‌ته‌وه.
پێشتر، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، رایگه‌یاندبوو، تا بیانییه‌كان له خاكی ئه‌فغانستاندا بن، سیستمی سیاسی نوێی ئه‌فغانستان راناگه‌یه‌ندرێت.
هاوكات به‌رپرسانی باڵای تاڵیبان له سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانه‌وه روویانكردووه‌ته پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پرۆسه‌ی درووستكردنی ئیماره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له ژێر ناوی "ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان" كاری كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێده‌درێت، به‌و پێیه‌ی رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له دانووستانه‌كانی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، به جۆرێك توانی كۆی گشتیی پرۆسه‌ی دانووستانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كۆتایی پێ بهێنێت.
هه‌روه‌ها زانراوه، مه‌لا یه‌عقوب ئاخوند، كوڕی هیبه‌توڵڵا ئاخوندزاده، ئه‌میری تاڵیبان، بكرێته وه‌زیری به‌رگری.
به دوای ئه‌وانیشدا، خه‌لیفه حه‌قانی، كوڕی دیارترین ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی تاڵیبان، كه جه‌لاله‌دین حه‌قانییه، ده‌كرێته وه‌زیری ناوخۆ.
پێشتر به‌رپرسێكی تاڵیبان رایگه‌یاندبوو، رۆژی (3ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، سیستمی سیاسی نوێی ئه‌فغانستان راده‌گه‌یه‌ندرێت.