فالح فه‌یاز: گرووپه‌كانی "مقاوه‌مه" له ژێر فه‌رمانی حه‌شد نین
سه‌روه‌ری گرنگترین پایه‌ی راگرتنی ده‌وڵه‌ته
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز، رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كاندا ناشكێت.
له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی رافیده‌ین، له شاری به‌غدا، فالح فه‌یاز، گوتی: پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه‌كانی سه‌ر به "مقاوه‌مه" و ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر ئه‌واندا ناشكێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌مان پێ سه‌یرن، كه حه‌شدی شه‌عبی به هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌سفده‌كه‌ن، چونكه حه‌شدی شه‌عبی هێزی ده‌وڵه‌ته و ئه‌وه حه‌شد بوو له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعشدا، ده‌وڵه‌تی له كه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پاراست.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌روه‌ری گرنگترین پایه‌ی راگرتنی ده‌وڵه‌ته، حه‌شدی شه‌عبی به‌رگری له‌و سه‌روه‌رییه ده‌كات.
به‌شێكی به‌رچاوی لایه‌نه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، به حه‌شدی وه‌لائی ناوده‌برێن و به‌رگری له سیاسه‌تی ئێران له عێراق ده‌كه‌ن.
هاوكات ژماره‌یه‌ك گرووپ و میلیشیای چه‌كداری به ناوی "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" رۆژانه مووشه‌ك ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كه‌ن و له ژێر ناوی جیاجیادا دژایه‌تی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.