كازمی: نابێت وڵاتێكی دیكه عێراق به‌ڕێوه ببات
ده‌بێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان رۆڵ و پێگه‌ی خۆی، كه خاوه‌نی مێژووێكی گه‌وره‌یه
K24- هه‌ولێر:
له گوتاری هه‌فتانه‌یدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، ئاماژه‌یپێكرد، ناكرێت وڵاتێكی دیكه، ئیداره‌ی عێراق بكات.
كازمی رایگه‌یاند، عێراق له رووی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی، ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت، نابێت وڵاتێكی دیكه عێراق به‌ڕێوه ببات.
راشیگه‌یاند، كۆنگره‌ی به‌غدامان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا، ده‌ركه‌وت دۆسته‌كانی له‌ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌مان زۆرن، ده‌بێت له‌پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندی عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت و ناشكرێت له‌سه‌ر حیسابی وڵاتانی ناوچه‌كه بێت.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته عێراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان رۆڵ و پێگه‌ی خۆی، كه خاوه‌نی مێژووێكی گه‌وره‌یه.
ئاماژه‌یپێكرد، ناكرێت ده‌وڵه‌تێكی دیكه ئیداره‌ی عێراق بكات، له‌ژێر هه‌ر نازناوێك بێت، ناشكرێت به‌غدا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه ئاشنایه‌تی نه‌بێت، كه عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق هه‌بووه.
داوای له هاووڵاتیان كرد، به شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
روونیكرده‌وه، پێویسته سامانه سرووشتییهكانمان په‌ره پێبده‌ین، كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب