جۆن كێربی: تاڵیبان مه‌گه‌ر هه‌ر به ده‌وری فڕۆكه بهجێماوهكاندا بخولێته‌وه
ئه‌و چه‌ك و فڕۆكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان به‌جێی هێشتوون، پێشتر هه‌موویان پهكخراوون و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جۆن كێربی، رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌ك و فڕۆكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان به‌جێی هێشتوون، پێشتر هه‌موویان پهكخراوون و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كه ئه‌مه‌ریكاییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست تاڵیبان، جۆن كێربی گوتی: با تاڵیبان هه‌موو فڕۆكه‌كان بپشكنن، سه‌یریان بكه‌ن و به ده‌وریاندا بسووڕێنه‌وه، به‌ڵام ناتوانن بیانفڕێنن و به‌كاریان بهێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه سوور بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ چه‌كێك نهمێنێـهوه و هیچ كه‌رسته‌یه‌ك به‌رده‌ست تاڵیبان نه‌كه‌وێت، كه گونجاو بێت بۆ به‌كارهێنان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌نیا شتانێك به‌كه‌ڵك بێن و به‌جێیان هێشتبێت، دوو ئاگركوژێنه‌وه و بهرزكهرهوهیهكن، ئه‌وه‌یش له پێناو ئه‌وه بووه، فڕۆكه‌خانه‌كه دانهتهپێت.