سی ئێن ئێن: ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان بۆ ده‌رچوونی بیانییه‌كان هه‌ماهه‌نگیان هه‌بووه
له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، ده‌روازه‌ی نهێنیان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانه‌ی به‌جێمابوون خۆیان بگه‌یه‌ننه فڕۆكه‌خانه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی پێنتاگۆن و تاڵیبان گفتوگۆیان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی تاڵیبان یاوه‌ری ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانه بكات، كه ویستوویانه بگه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
به‌رپرسانی هێزی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئاشكرایان كردووه، له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، ده‌روازه‌ی نهێنیان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانه‌ی به‌جێمابوون خۆیان بگه‌یه‌ننه فڕۆكه‌خانه.
به‌رپرسه‌كان روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له چه‌ند خاڵێكی دیاریكراو كۆببنه‌وه و له‌وێوه تاڵیبان له‌گه‌ڵیاندا دواوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌كانیان كردووه و بۆ مه‌ودایه‌كی نزیك گواستوونییه‌وه تا گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه نهێنییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌شكردووه، چه‌كدارانی تاڵیبان هاوكار بوونه بۆ به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنی بیانییه‌كان و ده‌رچوونیان له ئه‌فغانستان.