نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نه‌مانبینیوه ئه‌فغانی زۆر ئاواره بن
جووڵه له ده‌روازه سنوورییه‌كه ئاساییه و تێبینی نه‌كراوه خه‌ڵك ئاواره بێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژ به ناوی كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له پاكستان، رایگه‌یاند، نه‌مانبینیوه خه‌ڵكێكی زۆر له ئه‌فغانستانه‌وه به‌ره‌و پاكستان رابكات.
فه‌یسه‌ر خان ئافریدی، له لێدوانێكدا، كه كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكایی لێی گواستووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی 20 هه‌زار كه‌س له ده‌روازه‌ی شامانی سنووریی نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، جووڵه له ده‌روازه سنوورییه‌كه ئاساییه و تێبینی نه‌كراوه خه‌ڵك ئاواره بێت.
گوتیشی: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی پاكستان روونه و هیچ داوایه‌كی ئه‌وتۆ له لایه‌ن ئه‌فغانییه‌كانه‌وه بۆ پێدانی مافی مانه‌وه ئاراسته‌ی ئیسلام ئاباد نه‌كراوه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری رابردوو و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی هاوسنووری پاكستان، خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له ترسی شه‌ڕ روویان له پاكستان كردبوو، به‌ڵام دوای كۆنترۆڵكردنی كابول له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و ئاوارانه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
سه‌رچاوه: CNN