په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش هه‌موار ده‌كاته‌وه
بڕیاره به‌م نزیكانه سه‌رۆكێك بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24- هه‌ولێر:
سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پڕۆژە و پێشنیازە یاسا دەكات، یەكێك لەو یاسایانەی ھەموار دەكرێتەوە، هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان - عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2011 ـیە ، کە بڕیارە بەم نزیكانە سەرۆكێکی نوێ بۆ دەستەکە ھەڵبژێردرێت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی له پەرلەمان رایگه‌یاند، ماددەی (7)ی ئه‌و یاسایه ھەموار دەكرێتەوە و لەمەودواش پێشكەشكردنی ناوی كاندید بۆ سەرۆكی دەستە، دەدرێتە لیژنەیەكی پەرلەمانی و كاریش دەكرێت، لەداھاتوودا ته‌واوی یاساكە ھەموار بكرێتەوە.
له‌كاتێكیشدا دەستەی دەستپاكی پێشنیازی كردووە، دەسەڵاتیان پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بنكەی لێكۆڵینەوە دابمەزرێنن و دامەزراندنی دادگای تایبەت بە لێكۆڵینەوەش لە كەیسەكانی گەندەڵی لە نێو یاساكە جێگیر بكرێت، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سەرۆكی دەستەكه‌ش داوا دەکات، كێشەی ماوەی یاسایی دەستەی دەستپاكی چارەسەر بكرێت.
بەگوێره‌ی رێككەوتنی لایەنەكان لەسەر پشكەكانی كابینەی نۆیەم، پۆستی سەرۆكی دەستەی ده‌ستپاكی بۆ یەكێتی دەبێت، بڕیارە بەم نزیكانە ئەو حزبە ناوی كاندیدەكەی بداتە پەرلەمان و سەرۆكێکی نوێ بۆ دەستەكه ھەڵبژێردرێت، كە رۆڵی گەورەی دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، كە خاڵی سەرەكی كارنامەی كابینەی نۆیەمە.
H.B