نوێنه‌ران پرسی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێیی له عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
پڕۆژه‌كه به‌ناوی خزمه‌تی ئاڵا، ئاماده كراوه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، وه‌ك پڕۆژه یاسا ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێیی، وه‌ك پڕۆژه یاسا ئاماده كراوه، كه تاكی عێراقی پێویسته به زۆر خزمه‌تی ئاڵاكه‌ی بكات، چونكه ئاڵا پره‌نسیپه نیشتمانییه‌كان ده‌پارێزێت، پڕۆژه‌كه‌ش به‌ناوی خزمه‌تی ئاڵا، ئاماده كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له تویتێكدا رایگه‌یاند، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڵێنماندا، خزمه‌تی سه‌ربازی به زۆره‌ملێیی، ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ عێراق، تاوه‌كو تاكی عێراقی هه‌ست به گه‌وره‌یی ئاڵای وڵاته‌كه‌ی بكات و بیپارێزێت.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
ك.ب