رادڤانسكا و هالێپ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ماڵئاواییان له رۆڵاند گارۆس كرد
له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی فڕه‌نسای كراوه له ئاستی خانمان سیمۆنا هالێپی روومانی تووشی شكست بوو.
له قۆناخی چواره‌می رۆڵاند گارۆسی دووه‌مین پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی گه‌وره‌ی جیهان هالێپی شه‌شه‌می پۆلێنی جیهانی رووبه‌ڕووی سامانتا ستۆسوری خانمه تێنسزانی ئوسترالی بیست و چواره‌مینی پۆلێنی بووه‌وه،
یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام پێ دۆڕاند، به‌ئه‌نجامه‌كانی 7-6 و 6-3، به‌م ئه‌نجامه‌ش هالێپ له قۆناخی چواره‌م ماڵئاوایی كرد و خانمه ئوسترالیهكه گه‌یشته چاره‌گی كۆتایی.
له یارییه‌كی دیكه‌ی ئاستی خانمان ئاگنیسكا رادڤانسكای پۆڵه‌ندی هاوشێوه‌ی سیمۆنا هالێپ به‌شێوه‌یه‌كی چاوةڕواننهكراو ماڵئاوایی له رۆڵاند گارۆس كرد.
له قۆناخی چواره‌می پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌دا رادڤانسكای دووه‌می پۆلێنی جیهان رووبه‌ڕووی تزڤێتانا پیرۆنكۆڤای بولگاری بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به سێتێك به‌رامبه‌ر دوو سێت دۆڕاند.
رادڤانسكا هه‌رچه‌نده سێتی یه‌كه‌می به ئه‌نجامی 6-2 برده‌وه، به‌ڵام دواتر دووسێتی 6-3ی هاوشێوه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ركابه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و پێشوه‌خته ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كرد.