هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیمانه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی
سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوبه‌شێك كار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كان بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، هێزی پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كییه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌كه، واین مۆرۆتۆ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه، "هێزی پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كه‌مانه و گرنگه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه بكات له پێناو هێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی و ده‌سته‌به‌ركردنی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئێمه ده‌مێنینه‌وه و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوبه‌شێك كار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كان بكه‌ین، كه خۆیان له شكست پێ هێنانی یه‌كجاری داعش ده‌بینێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، راوێژكارانیان شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه كار ده‌كه‌ن و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ یه‌كدی هه‌یه.
— OIR Spokesman Col. Wayne Marotto (@OIRSpox) September 1, 2021