به‌ریتانیا: ده‌مانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتیمان له كابول هه‌بێت
له‌نده‌ن خوازیاره نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی له ئه‌فغانستان هه‌بێت، ئێستا له‌به‌ر ره‌وشی ئه‌منی له‌و وڵاته كشاوینه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دۆمینیك راب، رایگه‌یاند، له‌نده‌ن خوازیاره نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی له ئه‌فغانستان هه‌بێت، ئێستا له‌به‌ر ره‌وشی ئه‌منی له‌و وڵاته كشاوینه‌ته‌وه.
له به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته گوتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت له ئه‌فغانستان بین، ده‌مانه‌وێت ره‌وشه‌كه بۆ مانه‌وه‌مان گونجاو بێت. ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كه گونجاو نییه، به‌ڵام ئێمه خوازیارین ره‌وشه‌كه بۆ مانه‌وه‌مان له‌بار بێت.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو، به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی هه‌واڵگری به‌ریتانیا، ئه‌مساڵ نییه كابول كه‌وتووه، بۆیه به‌ریتانیا به خێرایی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان بارگه و بنه‌ی پێچایه‌وه و گه‌ڕایه‌وه.