له هه‌ولێر ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 628 ده‌مانچه‌ی توركیدا
راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌ستگیركراوه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، هۆگر عه‌زیز رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 628 پارچه چه‌كی ده‌مانچه‌ی توركیی، كه به نایاسایی هێنرابوونه هه‌رێمی كوردستان.
هۆگر عه‌زیز، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌ستگیركراوه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
پوخته‌ی ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس، دوای به‌دواداچوونی ورد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 628 ده‌مانچه‌ی توركیدا بگیرێت، كه به نایاسایی هێنرابوونه هه‌ولێر. ئه‌و گرووپه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه، ده‌ستگیركراوون و سزای یاسایی ده‌درێن.