دۆمینیك راب: كابول له پڕ كه‌وت
هه‌ڵسه‌نگاندنی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌و ئاڕاسته بوو كه كابول ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێت
K24- هه‌ولێر:
دۆمنیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له‌باره‌ی كه‌وتنی كابول ئاماژه‌یپێكرد له‌ناكاو ئه‌فغانستان كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی تاڵیبان، ئه‌وانه‌ی كه به‌نیاز بوون بێن بۆ به‌ریتانیا، له ئێستادا ئاماده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، (15) هه‌زار ئه‌فغانی گوازرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، به‌م نزیكانه‌ش سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی كه دواكه‌وتوون و نه‌یانتوانی كۆچ بكه‌ن.
روونیكرده‌وه، له پڕ كابول كه‌وته ژێر كۆنتڕۆڵی تاڵیبان، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان به‌و شێوه بوو كه كابول تاوه‌كو كۆتایی ساڵ خۆی رابگرێ و نه‌كه‌وێ.
ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ڵسه‌نگاندنی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌و ئاڕاسته بوو كه كابول ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌ینێ كه به‌ریتانیا پلانێكی دیكه‌ی نه‌بێت.
ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه دێت، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپا، بانگهێشتی كرد.
سه‌رچاوه: BBC
ك.ب