عێراق... كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له عێراق زیاد ده‌كات
40 رۆژی دیكه، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 – هەولێر
هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوان، به به‌شداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له شاری مووسڵ، ده‌ستیپێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی رایگه‌یاند، هێزێكی تایبه‌تی سوپای عێراق، به هاوكاری ده‌زگای دژه تیرۆر، به‌هاوبه‌شی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له چیای (عه‌تشانه) له باكووری مووسڵ، ده‌ستیپێكرد.
راشیگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه له رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش ئه‌نجامدرا، تێیدا زیانی گیانی و ماددی و سه‌ربازی به‌و چه‌كدارانه گه‌یاند.
روونیشیكرده‌وه، له ئێستادا، لاشه‌ی كوژراوان له شوێنه داڕماوه‌كان ده‌رده‌هێنرێت، زۆربه‌شیان له‌و ناوچه‌یه رایانكرد.
لە هێرشێکی دیكه‌ی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندی شەحەلی کۆنی سە ربە شارەدێی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکووک، سەربازێکی سوپای عێراق کوژراو و هاووڵاتییەکیشیان رفاند و شەش كه‌سی دیکەش بریندار بوون.
40 رۆژی دیكه، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش هه‌ڵمه‌ته‌كانی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ كاندید و لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌ستیپێكردووه، بۆ دیاریكردنی 325 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
ك.ب