دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار خه‌ڵكی عێراق نیگه‌ران ده‌كات
منداڵان له به‌غدا و باشووری عێراق ده‌ڕفێنن و پاشان له نه‌ینه‌وا ده‌یانفرۆشنه‌وه

K24 - هەولێر:
دیارده‌یه‌ی رفاندنی منداڵ له عێراق زیادیكردووه، به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك گروپ و تاقمی مه‌ترسیدار له‌مباره‌وه ده‌ستگیر كراون، كه بووه‌ته جێی نیگه‌رانی هاووڵاتیانی عێراقی.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق، رایگه‌یاند، به هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری، توانراوه گرووپێكی رفاندنی منداڵ له به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له (3) كه‌س پێكهاتبوون، له‌نێویشیاندا ئافره‌تێك به‌شداره، كاتێك هه‌وڵیانداوه منداڵ له باشووری عێراق و به‌غداوه بڕفێنن و له پارێزگای نه‌ینه‌وا بیانفرۆشنه‌وه.
راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی بۆسه‌یه‌كدا له ناوچه‌ی كه‌راده‌ی به‌غدا، توانرا تاوانباره‌كان ده‌ستگیر بكرێن و راده‌ستی دادگا بكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له به‌غدا، ئاماژه‌یپێكرد، توانراوه كه‌سێكی دیكه ده‌ستگیر بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی منداڵان ده‌ڕفێنێ، به بڕی (40) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی منداڵه‌كانی فرۆشتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی پارێزگای به‌سره جه‌ختیكرده‌وه، كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه، كه بازرگانی به مرۆڤ كردووه، له‌كاتی دهستگیردنیشی، (4) منداڵی رفێندراوی لابووه و كه دوویان كۆرپه‌ی شیرهخۆ بوون، دوانی دیكه‌ش ته‌مه‌نیان (4) ساڵ بوو.
ئه‌م رووداوانه بووه‌ته تووڕه بوونی شه‌قامی عێراقی، به‌هۆی زۆربوونی گرووپه‌كانی رفاندنی منداڵان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، دواجار له موسڵ بازرگانی و كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
ك.ب