میدیاكانی جیهان زۆرترین سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له جامی كۆنیفای 2016 زۆرترین سه‌رنجی له لایه‌ن میدیاكانی جیهانه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر، له ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كرد بوو كه به نوێنه‌رایه‌تی 40 ملیۆن كورد به‌شداریی له جامی كۆنیفا ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌مرۆ تۆڕی میدیایی (abc)ـی ئیسپانیا له راپۆرتێكدا تیشكی خسۆته سه‌ر جامی كۆنیفا كه ئێستا یارییه‌كانی له هه‌رێمی ئه‌بخازیای رووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت، له ده‌ستپێكی راپۆرته‌كه‌یدا له باسی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی جامی كۆنیفادا، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی به جیهان راده‌گه‌یه‌نێت كه له‌نێو ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌دا، كوردستان به‌شداره كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
تۆڕی میدیایی (abc)ـی ئیسپانیا له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه كورده‌كان كه تائێستا سه‌ربه‌خۆیان رانه‌گه‌یاندووه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی جامی كۆنیفاوه هه‌نگاوه‌كانیان به ئاراسته‌ی (فیفا)ـه‌وه بنێن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی (Time)ـی ئینگلیزی، له ڕاپۆرتێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆنیفا و نووسیویه‌تی: ئێستا هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رازیل و ئۆرگوای و ئارجێنتینایه كه ئێستا خۆیان بۆ كۆپا ئه‌مێریكا ئاماده ده‌كه‌ن، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا و فره‌نسا كه ئێستا له یۆرۆی 2016 نزیكبوونه‌ته‌وه جیهانیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مانه‌یش پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی دیكه‌ی جیهانی به ناوی كۆنیفا هه‌یه كه چه‌ندان هه‌ڵبژارده و نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه تێیدا كه وه‌رزش ده‌كه‌ن و حكوومه‌ته‌كه‌شیان سه‌ربه‌خۆییان رانه‌گه‌یاندووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی پێگه‌ی (Time)ـی ئینگلیزی‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانیتر، پێش ئه‌وه‌ی ناوی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌شداربووی جامی كۆنیفا بێنێت، ئاماژه‌ی به كوردستان كردووه كه به‌شداره له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه، باسی له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له دژی هه‌ڵبژارده‌ی سیزیكی لاند كردووه.