وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

2222 تووشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (2ی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1871) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (14) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (10) هه‌زار و (950) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (2222) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (554)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 554ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 554ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B