فازڵ میرانی: پێویسته سه‌ركرده‌كان سه‌روه‌رییه‌كان و هه‌ڵه‌كانی مێژوو پیشانی خه‌ڵك بده‌ن
"كورد ئه‌مڕۆ ئاواره نییه، له وڵاتی خۆمانین، ده‌بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بپارێزرێت"
K24- هه‌ولێر:
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ده‌ستپێكی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه، تیشكی خسته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری مێژوویی، ئاماژه‌یپێكرد، ده‌بێت شوكرانه‌ی نیعهتهكان بین و سه‌یری ئه‌و وڵاتانه بكه‌ین كه دۆخیان له ئێمه خراپتره.
رایگه‌یاند، حه‌قه كورد ساڵانی (1988 و 1991)ـی به‌بیر بێته‌وه، كه ئێمه له‌م دۆخه‌دا رزگارمان بووه، ئه‌وجا سه‌یری ئه‌فغانستانیش بكات.
راشیگه‌یاند، ده‌بێت ئێمه له‌و ساڵانه‌وه سه‌یری مێژووی خۆمان بكه‌ین، كه ئایا له ساڵی (1991)ـه‌وه، پێش كه‌وتین یاخوود لهپاشین.
جه‌ختیكرده‌وه، پارتی هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ركی قوڕستر هه‌ڵبگرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه هه‌ن بیپارێزین، پێویسته به‌رگری له شته باشه‌كان بكرێت، خراپییه‌كانیش ئاماژه‌ی بۆ بكرێت.
میرانی روونیكرده‌وه، سه‌ركرده‌كان پێویسته سه‌روه‌رییه‌كان و هه‌ڵه‌كانی مێژوو پیشانی خه‌ڵك بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مڕۆ شه‌ڕی سیاسه‌ت و حوكمڕانی به‌رپایه، كه له رێگه‌ی زانست و زانیاری ده‌بێت ئه‌و شه‌ڕه بكرێت، ده‌بێت ئاستی مه‌عریفی تاك به‌رز بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مانه له رێگه‌ی خوێندن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و منداڵ و ژن و بۆچوونی ئازاد، ده‌كرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی له به‌رپرسیارێتی نه‌ترساوه، ده‌بێت هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزین و كاری بۆ بكه‌ین، مێژوو و جوگرافیاش په‌یوه‌ستن به‌یه‌كترییه‌وه، نابێت یه‌كیان بپارێزین، ئه‌وه‌ی دی به‌لاوه بنرێت.
گوتی: كورد ئه‌مڕۆ ئاواره نییه، له وڵاتی خۆمانین، ده‌بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی، ده‌كرێت.
گوتیشی، ئه‌م وڵاته، ولاتی ته‌واوی پێكهاته كوردستانییه‌كانه، به‌رپرسیارێتی پارتی له پێكهاته‌كانی دیكه گه‌وره‌تره، ئه‌وانه‌ی كه له به‌رپرسیارێتی راده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتی ئه‌وانیش ده‌گرینه ئه‌ستۆی خۆمان.
ك.ب