مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ژنانی دووگیان راگه‌یه‌ندرا
له باره‌ی ژنان و وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی رێنماییه‌كی نوێی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ژنانی دوو گیان، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كان، ژنانی دووگیان دوای ته‌واوبوونی چوارمانگ له دووگیانی و دوای ره‌زامه‌ندی ئاره‌زوومه‌ندانه و واژووكردنی ته‌واوی فۆرمی زانیارییه‌كان، ده‌توانن ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری ڤایزه‌ر وه‌ربگرن.
بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی پێكوته‌ی ڤایزه‌ر، كه به ته‌كنۆلۆژیای (MRNA) درووستكراوه بۆ ئافره‌تانی دووگیان.
دووه‌م: بوونی هۆكاری مه‌ترسیدار وه‌كو تووشبوونی ژنانی دوو گیان به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، كه‌م خوێنی یان زیادبوونی كێشی له‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
سێیه‌م: ڤاكسین له دوای ته‌واوكردنی مانگی چواره‌م له دووگیانی ده‌درێت، به مه‌رجێك له ماوه‌ی نێوان وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ هه‌ر ڤاكسینێكی دیكه له دوو هه‌فته كه‌متر نه‌بێت.
چواره‌م: ڤاكسینه‌كه له ژێر چاودێری پزیشكی و به شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌درێت به ژنانی دووگیان و دوای رازیبوونی ژنی دووگیان له‌سه‌ر هه‌موو زانیارییه‌كان و به گوێره‌ی فۆرمی رازیبوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و ڤاكسینه پێی ده‌درێت.
پێنجه‌م: هه‌وڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر گرنگی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن چڕ بكرێنه‌وه.