روونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە
بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگاوە داوای هیچ ئەفسەرێکی ئێمە به هەر پلەیەکی سه‌ربازی نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م یاسادا ئاماده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگه‌یاند، زێره‌ڤانی پارێزەرێکی سەرسەختی یاسایە و بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگاوە داوای هیچ ئەفسەرێکی ئێمە به هەر پلەیەکی سه‌ربازی نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م یاسادا ئاماده‌بێت و هه‌ر داوایهكیشمان لێبكرێت، بێ دواخستن جێبەجێ دەکرێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی روونیكردووه‌ته‌وه، دوێنێ كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، تۆمه‌تبارێكی تاوانی كوشتن له لایه‌ن زێره‌ڤانییه‌وه راده‌ست نه‌كراوه، له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ییه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هیچ داوایه‌كیان ئاراسته نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ر داوایه‌كیش بكرێت ئه‌وان ئاماده‌ن تۆمه‌تبار راده‌ستی دادگا بكه‌ن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
دوێنێ چوارشەممە کەسێک بەناوی پارێزەری کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گوایە تۆمەتباری کەیسەکە ئەفسەرێکی زێرەڤانییە بە پلەی عەقید و دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نین دەستگیری بکەن، لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین کە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێکی سەرسەختی یاسایە و بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داوای هیچ ئەفسەرێکی ئێمە بەو پلەیە یان هەر پلەیەکی دیکە سەبارەت بەو کەیسە نەکراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت، هەرکاتێکیش داوایەکی وا هەبێت بێ دواخستن جێبەجێ دەکرێ هەروەک لە پێشووتردا چەندین حاڵەتی داواکاری دادگا هەبووە و لەلایەن فەرمانگەی یاسایی زێرەڤانییەوە بە ڕێوشوێنی یاسایی و سەربازی، داواکراو ڕەوانەی دادگا کراوە ئیجرائاتی پێویست وەرگیراوە.
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
2-9-2012