سەفین دزەیی: بانكی نێودەوڵەتی خەریكە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ كوردستان دەكات

"بڕیاریداوه‌ ئەمجارە هاوکارییە داراییەکانی بگەنە هەولێر"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/293e0fbd-8228-4810-b465-4914ed386738/safindizey.ism/manifest

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی 7 بە فەرمی باس لە ھەرێمی كوردستان كراوە، ھەروەھا ئاشكرای كرد كە خەریكە بانكی نێودەوڵەتی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەكات.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "بانکی نێودەوڵەتی خەریکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیاریداوه‌، ئەمجارە هاوکارییە داراییەکانی بگەنە هەولێر، بەتایبەت ئەو هاوکارییانەی لە لایەن گرووپی حەوتەوە بڕیاریان لەسەر دراوە.