فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌مپی مه‌خمووریان بۆردومانكرد
بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له مه‌خموور رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌مپی مه‌خمووریان بۆردومانكرد.
راشیگه‌یاند، بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
هه‌ر دوێنێش توركیا چه‌ند بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له سنووری قه‌زای شنگال بۆردومانكرد.
جێگای ئاماژه‌یه، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن و به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال و قه‌ندیل و مه‌خمووریش له‌ناو خاكی كوردستان، تا ئێستا چه‌ندین جار بنكه‌كانیان له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج.