تاڵیبان: %70ـی ئامێره‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول تێكشكێندراون
"تاڵیبان 4 فڕۆكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه، له‌كاركردن ده‌وه‌ستن"
K24- هه‌ولێر:
مه‌وله‌وی ره‌حمه‌توڵڵا گولیزار، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی تاڵیبان رایگه‌یاند، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا (%70) ئامێره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌یان له‌ناو بردووه، به‌ر له‌وه‌ی له ئه‌فغانستان بكشێنه‌وه.
گولیزار راشیگه‌یاند، دۆخی فڕۆكه‌وانی له ئه‌فغانستان پاشه‌كشه‌ی كردووه، له ئێستادا تاڵیبان (4) فڕۆكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه، كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه، له‌كاركردن ده‌وه‌ستن.
روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كان، به‌ر له كشانه‌وه‌یان، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیان له‌نێو بردووه، بۆیه ئه‌فغانستان باجی جه‌نگ و كووشتاری چه‌شتووه، جیا له زیانی ئابووری، به هه‌زاران منداڵی بی باوك و ئافره‌تانی بێ سه‌رپه‌رشت به‌جێماون، هۆكاره‌كه‌شی ته‌نیا بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی سوپا بیانیه‌كانه له ئه‌فغانستان.
جه‌ختیكرده‌وه، راداره‌كان، تاوه‌ری چاودێری و هۆڵه‌كانی چاوه‌ڕوانی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به‌ته‌واوه‌تی تێكشێندراون، زیانه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه به (30) ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، گه‌شته‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش دوا ده‌كه‌وێت، رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پێویستی به‌كات هه‌یه، تیمێكی هونه‌ری خه‌ریكن ئه‌و كه‌م و كوڕیانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه جیهان باوه‌ڕمان پێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب