5 برا له خێزانێك بوونه قوربانی ده‌مه‌قاڵێ
دوو برا كوژراون و ئه‌وانه‌ی دیكه بریندارن
K24- هه‌ولێر:
پیره پیاوێك له بابل دوای كوژرانی 2 كوڕ و برینداربوونی 3 كوڕی دیكه‌ی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه ده‌كات و به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێت لێپێچینه‌وه بكه‌ن و دادپه‌روه‌ری به‌جێبگه‌یه‌نن.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی بابل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێ له بازاڕی گوندێكی ناحیه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رییه له باكووری بابل له نێوان دوو لایه‌ن درووست بوو، به‌هۆیه‌وه 5 برا له خێزانێك بوونه قوربانی، كه دوو برا كوژران و سێ برای دیكه‌ی خێزانه‌كه برینداربوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌ڕه‌كه به چه‌قۆ كراوه و ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، رایكردووه.
لیوا "عه‌لی هیلال شه‌مه‌ری"، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی بابل ئاشكرایكرد، هه‌رچه‌نده تۆمه‌تباره‌كه رایكردبوو، به‌ڵام هه‌موو هێزه‌كانمان راسپارد به‌دوایدا بگه‌ڕێن و ده‌ستگیری بكه‌ن.
گوتیشی: "كه‌متر له كاتژمێرێك تیمێكی پۆلیسی ئه‌سكه‌نده‌ریه تۆمهتبارهكهی ده‌ستگیركرد، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌دا، كه به‌شدارییان له دههقاڵێكهدا كردووه، هه‌رسێكیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و دواتر راده‌ستی دادگا ده‌كرێن".
باوكی ئه‌و 5 برایه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌ڵی خۆی باس ده‌كات و چیرۆكی له‌ده‌ستدانی 2 كوڕ و برینداربوونی 3 كوڕه‌كه‌ی دیكه ده‌گێڕێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كوڕه‌كانم به چه‌قۆ هه‌نجن هه‌نجن كراون.
والد الشابين اللذين قتلا يوم أمس من قبل مجموعة أحدهما نحر بالسكين والآخر قتل طعنا، فيما أصيب شقيقين آخرين لهما، أحدهما بحالة حرجة بالإضافة إلى إصابة الاب المتحدث في الفيديو أدناه.
— Karrar Jasim (@KarrarJasim12) September 3, 2021
الحادثة حصلت في منطقة الحصوة - ناحية الاسكندرية - محافظة بابل.
الضحايا من عشيرة الجنابيين. pic.twitter.com/zRaCPE6xbF
د.ی