نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم ده‌كات
ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و كۆششی كۆچكردوو کرد له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرداری
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2021/9/3 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما، سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌کان و گه‌لی عیراق كرد و هیوای خواست خوای گه‌وره گیانی خوالێخۆشبوو به میهره‌بانیی خۆی شاد بکات.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و خه‌باتی خوالێخۆشبوو کرد له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرداری و ده‌سته‌به‌ركردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا.
H.B