کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن کارتی دەنگدان دابەشکراوە
پرۆسەکە تا رۆژێک پێش هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت
K24 - هەولێر
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، تا ئێستا زیاتر لە 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتری دەنگدان دابەشکراون.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی فەرمی، حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتری دەنگدان دابەشکراون.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن راشیگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی کارتەکان لە مانگی ئابی رابردووەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو رۆژێک پێش وادەی دەنگدان بەردەوام دەبێت.
بڕیارە 10ی مانگی داهاتوو پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.