كۆرۆنا له عێراق.. مردن و تووشبوونی رۆژانه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 28 هه‌زار و 872 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 316 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری به‌سره تۆماركرا، كه بریتییه له 597 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 48 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 7 هه‌زار و 415 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 908 هه‌زار و 79 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زار و 994 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 912 هه‌زار و 395 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 127 هه‌زار و 352 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 845 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 3 ملیۆن و 644 هه‌زار و 950 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B