هێرش كرایه سه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له ده‌رباسیه
"ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌یه‌ده به بۆمب هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نووسینگه‌كه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری یه‌په‌ده به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكیان هه‌ڵدایه نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له ده‌رباسیه، كه بووه هۆی تێكدانی نووسینگه‌كه و وێرانكردنی كه‌لوپه‌له‌كانی.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌رباسیه به هه‌موو حزب و خێڵه‌كانیه‌وه به‌رگری ده‌كات و ده‌مێنێته‌وه، كرده‌وه‌ی ترسنۆكانه‌ی له‌م شێوه‌یه نامانوه‌ستێنێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هاوخه‌می خۆمان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له ده‌رباسیه ده‌رده‌بڕین.