مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن کۆدەبنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .

سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێميشی کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ تەواوی عێراق.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس وپێزانینی بۆ هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵلا و شانشینی ئوردن دەربڕی کە بەردەوام پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و برەودان بە دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌