باڵیۆزی توركیا له به‌غدا: ئه‌ردۆغان به نیازی سه‌ردانی عێراقه
سه‌رۆكی توركیا مه‌به‌ستییه‌تی سه‌ردانی عێراق بكات
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی توركیا له عێراق، "ره‌زا گۆنای" رایگه‌یاند، سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" مه‌به‌ستییه‌تی سه‌ردانی عێراق بكات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی "راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق"، "قاسم ئه‌عره‌جی" له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بڵاویكرده‌وه، دوێنێ شه‌ممه (4ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، باڵیۆزی توركیا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ردوولا وێڕای تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره، جه‌ختیان له پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و به‌ره‌و پێشبردنیان كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: باڵیۆزی توركیا ئاماژه‌ی كردووه، كه سه‌رۆكی توركیا مه‌به‌ستییه‌تی سه‌ردانی عێراق بكات.
بڕیار بوو، سه‌رۆكی توركیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی به‌غدا سه‌ردانی عێراق بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌دا.