دوو یاریزانی عه‌ره‌ب له نێو 10 باشترین هێرشبه‌رانی مێژوون
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پێشه‌نگی گۆڵكارانی مێژووی تۆپی پێی به عه‌لی دایی ئه‌فسانه‌ی ئێرانی چۆل كرد، ریزبه‌ندی 10 باشترین هێرشبه‌ری مێژووی تۆپی پێ بڵاوكرایه‌وه كه له نێویاندا دوو هێرشبه‌ری عه‌ره‌ب ده‌بینرێت و یه‌كێكیشیان عێراقییه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوایین یاری خۆی له‌گه‌ڵ پورتوگال دوو گۆڵی له دژی ئایرله‌ندا تۆمار كردووه بووه گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ.
له نێو ریزبه‌ندی باشترین هێرشبه‌رانی مێژووی تۆپی پێ، ناوی حوسێن سه‌عیدی ئه‌ستێره‌ی پێشووی عێراقی ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی عێراق عه‌لی مه‌بخوت.
10 باشترین گۆڵكارانی مێژوو
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ (پورتوگال) 111 گۆڵ له 180 یاری
2ـ عه‌لی دایی (ئێران) 109 گۆڵ له 149 یاری
3ـ كختار داهاری (مالیزیا) 89 گۆڵ له 142 یاری
4ـ پوشـــــــــكاش (هه‌نگاریا) 84 گۆڵ له 85 یاری
5ـ جودفری چیتالۆ (زامبیا) 79 گۆڵ له 111 یاری
6ـ حوسێن سه‌عید (عێراق) 78 گۆڵ له 137 یاری
7ـ پێلێ (به‌رازیل) 77 گۆڵ له 92 یاری
8ـ عه‌لی مه‌بخوت (ئیمارات) 76 گۆڵ له 92 یاری
9ـ لیۆنێل مێسی (ئارجێنتینا) 76 گۆڵ له 151 یاری.
10ـ ساندرۆ كۆتچیس (هه‌نگاریا) 75 گۆڵ له 68 یاری.