ئه‌فغانییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێن
سوپای ئه‌مه‌ریكا (124) هه‌زار كه‌سیان له كابوله‌وه گواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان

K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا، "گیراڵد دۆنۆهیو" رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه قه‌ته‌ر، له‌وێوه ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، "دۆنۆهیۆ" له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "كه‌متر له (1400) ئه‌فغانی گه‌یه‌ندراونه‌ته بنكه‌ی "ئه‌لعه‌دید" له قه‌ته‌ر و بڕیاره زۆرینه‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكرێن و به‌شێكیشیان پێویستیان به چاودێری پزیشكی هه‌یه و دوای چاكبوونه‌وه‌یان ره‌وانه ده‌كرێن.
گوتیشی: له چه‌ند رۆژی رابردوودا بنكه‌ی "ئه‌لعه‌دید" زیاتر له (17.500) كه‌سی تێدابوو، (9) منداڵیش له ناو بنكه‌كه له‌دایكبوون.
مانگی رابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا (124) هه‌زار كه‌سیان له كابوله‌وه گواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
به گوێره‌ی "رێككه‌وتنی ده‌وحه" له نێوان بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا، بڕیار بوو له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه، به‌ڵام واده‌كه درێژكرایه‌وه بۆ كۆتایی مانگی رابردوو و له‌و واده‌یه‌دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی 20 ساڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی "هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی_ناتۆ" له ئه‌فغانستان هات.