فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌گه‌ڕ خرایه‌وه
له نێوان كابول و سێ گه‌وره شاری وڵات‌دا گه‌شتی فڕۆكه‌وانی ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
"ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان_تاڵیبان" رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌فغانستان و له دوێنێوه فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌توانێت پێشوازی له گه‌شته‌كان بكات.
"كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی نیشتمانی ئه‌فغانستان_ ئاریانا" رایگه‌یاند، له نێوان كابول و سێ گه‌وره شاری وڵات‌دا گه‌شتی فڕۆكه‌وانی ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، "به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه به هیمه‌تی تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ر بووه".
كۆمپانیاكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك" به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: "گه‌شته‌كانی نێوان كابول و گه‌وره شاره‌كانی هیرات له خۆرئاوا، مه‌زارشه‌ریف له باكوور، قه‌نده‌هار له باشووری وڵات ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "كۆمپانیاكه‌مان شانازی به‌و ده‌ستكه‌وته‌وه ده‌كات".
پێشتر میدیای قه‌ته‌ر بڵاویانكردبوویه‌وه، تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ر گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌فغانییه‌كان بده‌ن و بتوانن فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان بگه‌ڕ بخه‌نه‌وه.
كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به یه‌كێك له كاره پڕ بایه‌خه‌كان بۆ ئه‌فغانستان هه‌ژمار ده‌كرێت، بایه‌خی ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ تاڵیبانه به‌و پێیه‌ی هاتوچۆی نێوان هه‌رێمه‌كان و پایته‌خت ئاسان ده‌كات.