مه‌خموور.. سێ سه‌ربازی سوپای عێراق كوژران
هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنینی سوپای عێراق له گوندی "لاكجه"ی سه‌ر به مه‌خموور
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق له سنووری قه‌زای "مه‌خموور"ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا و له ئاكامدا (3) سه‌رباز كوژران.
هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر فیرقه‌ی (14)ی سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی سوپا رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه و له ئاكامی پێكدادانی نێوان هه‌ردوولا (3) سه‌ربازی كوژران و سه‌ربازێكی دیكه بریندار بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان 24" هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنینی سوپای عێراق له گوندی "لاكجه"ی سه‌ر به مه‌خموور و چه‌كدارانی داعش توانیویانه له شوێنی رووداوه‌كه به‌ره‌و په‌ناگه‌كانیان رابكهنهوه.
به هۆی هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تی دوای رووداوه‌كانی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017) و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و ناو به ناو كرده‌ی تیرۆریستی له دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.