ناتۆ: ئه‌وروپا به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری یه‌كێتی ئه‌وروپا، باس له دروستكردنی هێزێكی به‌رگری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، له ئه‌وروپا كراوه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌نس ستولتنبیرگ، سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، ئاماژه‌یپێكرد، دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش له ریز وڵاتانی ئه‌وروپا، ده‌بێته هۆكاری لاوازبوونی ناتۆ و كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
ناوبراو بۆ رۆژنامه‌ی سانده‌ی ته‌لیگراف، رایگه‌یاند، پێشوازی له‌هه‌موو هه‌وڵێكی به‌هێزكردنی هێزی به‌رگری ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ هێزێك نابێته جێگره‌وه‌ی ناتۆ.
روونیكرده‌وه، گرنگه هێزه ئه‌وروپاییه‌كان و ئه‌مه‌ریكای باكوور، له ریزی یه‌كتری بوه‌ستن، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه لاواز بێت، نابێته هۆكارێك بۆ لاواز بوونی ناتۆ، به‌ڵام ئه‌وروپا دابه‌ش ده‌كات، كاتێك خه‌رجییه‌كانی ناتۆ به رێژه‌ی (%80) له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه دابین ده‌كرێت كه ئه‌ندام نین له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندام نین له ئه‌وروپا ( به‌ریتانیا، ئایسله‌ند و نه‌روێژ)، رۆڵێكی كاریگه‌ر له دابینكردنی ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌گێڕن.
ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ر هه‌وڵێكی هاوتا له‌گه‌ڵ ناتۆ، نابێته كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌و هێزه، ده‌بێت خۆمان له دووفاقی بپارێزین، ده‌رباره‌ی دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌وروپایی، تا ئێستاش پرس و ڕا به ناتۆ نه‌كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه جۆزیب بۆڕیڵ، كۆمیسیاری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری یه‌كێتی ئه‌وروپا، باس له دروستكردنی هێزێكی به‌رگری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، له ئه‌وروپا كراوه.
راشیگه‌یاند، له‌مانگی (نۆڤێمبه‌ر)ـی داهاتوو، بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به دروستكردنی ئه‌و هێزه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، باسه‌كه‌ش بریتییه له پێكهێنانی هێزێكی (5) هه‌زار سه‌ربازی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب