كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوود: ئاماده‌ین بۆ دانووستان
به مه‌رجێك تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر په‌نجشێر و ویلایه‌تی باغلانی هاوسێی په‌نجشێر رابگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چه‌ند ده‌روازه و ناوه‌ندێكی دۆڵی په‌نجشیریان كۆنترۆڵ كرد و له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆیان خسته سه‌ر ناوچه‌كه، ئه‌حمه‌د مه‌سعود، سه‌ركرده‌ی "به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری نیشتمانی" رایگه‌یاند، پشتیوانی له گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانایانی ئه‌فغانی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بوه‌ستێت و دانووستان له نێوان هه‌ردوولا بكرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌سعود، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی بۆ راگرتنی شه‌ڕ ده‌ربڕیوه و داوایشی كرد، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی زانایانی ئه‌فغانستان بێت و شه‌ڕ رابگرێـت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، له پێناو ئاشتیی هه‌میشه‌ییدا، ئێمه ئاماده‌ین شه‌ڕ رابگرین، به مه‌رجێك تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر په‌نجشێر و ویلایه‌تی باغلانی هاوسێی په‌نجشێر رابگرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی سه‌ركرده‌ی كاریزمی به ره‌چه‌ڵه‌ك تاجیكی، ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعووده و ئێستا سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی نه‌یارانی تاڵیبان ده‌كات.
تاڵیبان گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یانی داوه و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه، له‌وانه شاری "بازاڕك" و "عه‌ننابه".
پێشتر تاڵیبان شاندێكیان بۆ گفتوگۆ ره‌وانه‌ی هه‌رێمه‌كه كرد و داوایان كرد، كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعود چه‌ك دابنێت و كۆتایی به نه‌یارێتی تاڵیبان بهێنێت.
دوای شكستهێنانی گفتوگۆكه، تاڵیبان له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر په‌نجشێر ده‌ستپێكرد.
تا ئێستا هیچ وڵاتێكی دراوسێ و جیهانی، به تایبه‌تی وڵاتانی زلهێز داوایان له تاڵیبان نه‌كردووه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر په‌نجشێر رابگرێت.