ئه‌نجومه‌نی باڵای رزگاری ئه‌فغانستان: ئاساییه ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزخانه‌ی له كابول هه‌بێت
"بوارێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ واشنتن باش بێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی باڵای رزگاری ئه‌فغانستان جه‌ختیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ره‌تی ئه‌وه ناكاته‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول بوونی هه‌بێت.
محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر ئاغا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای رزگاری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، به‌ر له داگیركاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌فغانستان، ئه‌وكات هه‌لێك هه‌بوو بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا دوای داگیركردنی ئه‌فغانستان، چه‌ندین تاوانی مرۆڤایه‌تی و جه‌نگی، ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاند، بوارێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ واشنتن باش بێته‌وه، تاڵیبانیش ره‌تی ئه‌وه‌ش ناكاته‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول بوونی هه‌بێت، واشنتن له‌و دۆخه‌ی ئێستای ئه‌فغانستان ترسیان هه‌یه.
له كۆتایی مانگی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان هێنا، تاڵیبانیش به فڕۆكهخانهكهیهوه كۆنتڕۆڵی كابولی پایته‌ختی كرد، به‌مجۆره كۆتایی به هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكایی له ئه‌فغانستان هات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب