به‌غدا: په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له عێراق نیشته‌جێ نه‌كراون
"گوایه ژماره‌یه‌ك ئه‌فغانی له پارێزگای ئه‌نبار نیشته‌جێ كراون، ئه‌مه دووره له راستییه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له پارێزگای ئه‌نبار نیشته‌جێ كرابن.
كه‌ریم نووری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، هه‌واڵێك له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه ژماره‌یه‌ك ئه‌فغانی له پارێزگای ئه‌نبار نیشته‌جێ كراون، ئه‌مه دووره له راستییه‌وه.
راشیگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تی كۆچ پێویسته ئێمه یه‌كه‌مین لایه‌ن بین ئه‌و زانیارییه بزانین، كه له بنه‌مادا هیچ په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی رووی له هیچ پارێزگایه‌كی عێراقی نه‌كردووه.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقییه‌وه، زانیاری ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر نیشته‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك خێزانی ئه‌فغانی، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپایی، چه‌ند به‌ڵێنێكیان به به‌غدا داوه، جیا له‌وه‌ش هاوكاری بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش ره‌وانه ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه، كه‌ریم نووری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه داواكاری له‌مشێوه له عێراق كرابێت، داواشی له رۆژنامه‌نووسان كرد، زانیاری بێ سه‌رچاوه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
ك.ب