ئه‌حمه‌د مه‌سعوود: به‌ره‌نگاری تاڵیبان ده‌بینه‌وه
داوای له ئه‌فغانییه‌كان كرد، چه‌ك هه‌ڵگرن و رووبه‌ڕووی تاڵیبان ببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی په‌نجشێری له‌ده‌ستدا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند، كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعوود، رایگه‌یاند، ئێمه به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاڵیبان.
له تۆمارێكی ده‌نگیدا، ئه‌حمه‌د مه‌سعوود گوتی: هێشتا به‌ره‌نگاری تاڵیبان له‌ناو نه‌چووه و درێژه به شه‌ڕ ده‌ده‌ین له دژی تاڵیبان.
ناوبراو داوای له ئه‌فغانییه‌كان كرد، چه‌ك هه‌ڵگرن و رووبه‌ڕووی تاڵیبان ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاڵای ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی په‌نجشێر به‌رز كرایه‌وه.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی ئیماره‌تی ئیسلامی، رایگه‌یاند، فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ستانی په‌نجشێر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌بن و تاڵیبان هیچ جۆره جیاكارییه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناكات.
گوتیشی: زۆر داوامان كرد، به دانووستان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاشووب و فیتنه‌یان ده‌ویست ناچاریان كردین به رێگه‌ی سه‌ربازی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه.
زه‌بیحوڵڵا داوای لێبوردنیشی له‌و هاووڵاتیانه كرد، كه به هۆی پچڕانی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و رێكاره‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌حمه‌د مه‌سعوود، كوڕی جه‌نگاوه‌ری دێرینی ئه‌فغانستان، ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعووده و به ره‌چه‌ڵه‌ك تاجیكییه و له هه‌رێمی په‌نجشێری ئه‌فغانستان گیرسابوونه‌وه.