ره‌نگه هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له كۆپا ئه‌مێریكا بكشێته‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گومانی هه‌بوونی سه‌رپێچی دارایی له هه‌ندێك له ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه‌ی كردووه، به‌م هۆیه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه ده‌بوو رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه بچێت ئه‌نجام نه‌درا و دواخرا.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا، بڕیاره سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا رابگیرن، كه له نێویاندا هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتیناش كه سه‌ر به‌م فیدراسیۆنه ده‌بێته قوربانی كه ئێستا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ كۆپا ئه‌مێریكا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكان، چونكه باس له‌وه‌یش كراوه كه ده‌بێت شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتیناش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، وه‌زاره‌تی دادوه‌ری ئارجێنتینا لێژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م سه‌رپێچییه ئابووریانه پێكهێناوه و جه‌خت له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت له ماوه‌ی 3 مانگدا ته‌واوی ورده‌كاری و زانیارییه‌كان به‌شێوه‌ی راپۆرت به‌رز بكه‌نه‌وه.