هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق: پێشێلكردنی دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا به بێ سزا تێناپه‌ڕێت
"ئه‌م هێرشه ته‌نیا بۆ ده‌نگۆی میدیاكانه"
K24 – هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، پێشێلكردنی دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا، به بێ سزا تێناپه‌ڕێت.
رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، هێزه‌كانی ئاڕاسته كردوون، كه راوه‌دووی پاشماوه‌كانی داعش له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا بكه‌ن، پێشێلكردنی دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا، ته‌نیا بۆ ده‌نگۆی میدیاكانه، كه ماوه‌یه‌كه داعش كاری بۆ ده‌كات، پلانێكی ستراتیژی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی نێوانی كه‌ركووك و دیاله و سه‌لاحه‌دین، ئاماده‌كراوه.
هه‌ر دوێنێ، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیكرد، چالاكییه‌كی ده‌گمه‌ن له كه‌ركووك ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له شانه نووستووه‌كانی داعش بگرن، له‌پێناو دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، كه به‌هۆیه‌وه، (15) سه‌ربازی عێراقی كوژران.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب